په‌رله‌مانتار هه‌ردی سه‌ڵاح: "هه‌ژمای من"مان له بن ده‌ستی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رهێناوه
11:28 - 23/05/2025
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
بۆ هه‌وادارانی هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی
نووسیویه‌تی: "دڵنیابن "هه‌ژمای من" له بن ده‌ستی نوسینگه‌ی سه‌رۆك
وه‌زیران ده‌رمانهێناوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی
یه‌كێتیی ده‌ڵێت: " (هه‌ژمای من) ده‌كرێ
به به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی دارایی، نه‌ك له‌بن ده‌ستی ده‌سته و
تاقمێك وه‌ك پێشوو".
راشیگه‌یاندووه
كه "وه‌زیری دارایش دواتر ده‌رده‌كه‌وێ لای كێ ده‌بێت، شتی تریش ده‌بیستن له
داهاتوو".
لێدوانی ئه‌و
په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی له كاتێكدایه كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستاندا كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی دژایه‌تی پرۆسه‌ی "هه‌ژمای من"یان
ده‌كرد باسیان له‌وه ده‌كرد كه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران
نییه و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی ته‌وتین-یان له‌ڕێی بانكه‌كانی عێراقه‌وه ده‌دا،
به‌ڵام له‌ماوه‌كانی دواییدا ئه‌و حزبه هه‌ڵوێستی گۆڕی و رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی
"هه‌ژمای من" باشه و ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی سنووری سلێمانی جێبه‌جێی
بكه‌ن و له ئێستادا له‌ڕێی فه‌رمانگه‌كانه‌وه به چڕی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی
كراوه.