بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
03:21 - 24/05/2025
زەمەن _ سلێمانی
بارههڵگرێك لەسەر رێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن - ناڵپارێز وهرگهڕا و بههۆیهوه شۆفێرهكهی گیانی لهدهستدا.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگەیاندووە، " لەسەر رێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن - ناڵپارێز، نزیک مزگەوتی رێبواران بارھەڵگرێک لە جۆری مارسیدس رەنگی سپی وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، زیانی زۆر بە بارھەڵگرەکە کەوتوە لەگەڵ شکاندن و ھەڵکەندنی دو ھێمای قەراغ رێگاکە و نزیکەی ٣٠ مەتر لە (گادرێل) بەربەستی ئاسنینی قەراغ شەقامەکە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دهڵێت، "بنکەی ھاتوچۆی پێنجوێن کاری کەشف وھێڵکاری ڕوداوەکەی ئەنجامداوە و لێوەی دەرکەوتوە کە ھۆکاری ڕوداوەکە بەھۆی خێرای زۆرەوە بوە".