446 کوردستان

لە سێ پارێزگاکەی دیکەی هەرێم کۆبوونی ئەلکترۆنی خۆراک کارا دەکرێت

04:27 - 24/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 لەم هەفتەیەدا كارتی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی عێراق لە سێ پارێزگاكەی دیکەی هەرێمی كوردستان كارا دەكرێت و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥، تالیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند، "زیاتر لە ٢٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس لە سنووری ١٣ پارێزگای عێراق زانیارییەكانیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك نوێ كردووەتەوە و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەم هاوڵاتییان بە ئەلیكترۆنی تۆماردەكرێن".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەفتەی رابردوو سیستمی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە كاراكرا، بڕیارە ئەم هەفتەیەش سیستمەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كارابكرێت".

وتیشی: "لە سنووری شەش پارێزگای عێراق ناوی ٦٠٠ هەزار هاوڵاتی لە سیستمی كۆبۆنی خۆراك سڕدراوەتەوە، بەهۆی مردن و چوونە دەرەوەی وڵات و دووبارە بوونەوە و ناوی وەهمییەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن