171 کوردستان

پەیامێکى نوێى ئۆجەلان بڵاوکرایەوە

08:26 - 18/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ى ئایار، شاندى دەم پارى ئیمراڵى چوونە ئیمراڵى و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە کەوت، کەمێک لەمەوبەر، شاندەکە یەپامى نوێى ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى دەم پارتى، ئەمە دەقى پەیامەکەى ئۆجەلانە بۆ راى گشتى:

پەشیمانم کە بۆ دواجار لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر قسەم نەکرد. یادگاریەکی بەنرخە. دەبێت بە زیندووی بهێڵرێتەوە. بۆ تورکیا کەسێکی ژیر بوو. کارێک ناکەین هەست بە شوێن بەتاڵی خۆی بکات.

پێویستە رێککەوتنێکى نوێ بکرێت لەسەر بنچینەى برایەتى، ئەوەی ئێمە دەیکەین نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گەورەی پارادایم دەکات.

سروشتی پەیوەندی تورکیا و کورد تەواو جیاوازە، ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە. برا شەڕ دەکەن، بەڵام یەکێکیان بەبێ ئەوی تریان بوونی نییە. ئێمە خەریکی پاککردنەوەی ئەو تەڵە و مینانەی کە زیان بەم پەیوەندییە دەگەیەنن، یەک بە یەک ڕێگا و پردە زیانلێکەوتووەکان چاکدەکەینەوە.

سوپاسی ڕۆشنبیران دەکەم، لە کەسایەتی ئالان بادیۆ و سلاڤۆج ژیژێک، کە پەیام و هیوای هاودەنگی و نامەیان بۆ ناردبووم سەبارەت بەو پرۆسەی ئاشتی و برایەتی کە لە ڕێگەی شاندەکەمانەوە پەرەمان پێداوە. هیوادارم لە کاری هاوبەشی نێودەوڵەتی و سۆسیالیستیدا چاوتان پێ بکەوێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن