قوباد تاڵەبانى: پرۆژەى رووناکى لە بەرژەوەندیى خەڵکە
07:06 - 18/05/2025
زەمەن - کوردستانى
قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پرۆژەى رووناکى {کارەباى 24 کاتژمێرى} لە بەرژەوەندیى خەڵکى کەمدەرامەت و هەژارە.
قوباد تاڵەبانى راشیگەیاند، ئەگەر بەراوردى نرخى پارەى کارەبا لە پرۆژەى رووناکى لەگەڵ نرخى پێشووى کارەباى
نیشتمانى و مۆلیدە ئەهلییەکان بەیەکەوە بکەیت، کەمتر پارەى کارەبات بۆدێتەوە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەى کە کارەباى زۆر سەرفدەکەن و خانووەکانیان گەورەترە، پارەى کارەباى زیاتریان بۆدێتەوە و لە بەرژەوەندییان نییە.