نەوشیروان مستەفا؛ لەوپەڕی نائومێدیدا ئومێدی بەخشیوەتەوە
09:18 - 19/05/2025
زه‌مه‌ن - كوردستانی
راپۆرتی/ هێمن مەحمود
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و ناوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا دره‌وشایه‌وه و دواجاریش كاتێك ماڵئاوایی كرد هه‌م رێبازێكی نوێ و تازه‌ی له‌ناو كاری سیاسی‌دا دروستکردبو، هەم رێچکەیەکی سیاسی و ئه‌خلاقی وەهای دانابو، كه به شانازییه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی بۆ ده‌ده‌ن كه ئه‌ویش رێچكه‌ی دژه گه‌نده‌ڵی و دژه نیشتیمان فرۆشی و دژه هه‌راج كردنی سه‌روه‌ت و موڵك و سامانی كوردستانه.
لەوپەڕی نائومێدیدا ئومێدی بەخشیوەتەوە هه‌ر له سه‌ره‌تای كاری سیاسی خۆیدا نه‌وشیروان مسته‌فا لە هیچ كات و زه‌مانێكدا كه نا‌ئومێد بون باڵی كێشابێت بەسەر خەڵکیدا یاخو شۆڕشی كوردی پێویستی به ئه‌و بوبێت نا ئومێد نه‌بوه و له هه‌رچی شوێنێكیش بوایه خۆی گه‌یاندۆته كوردستان و ئومێدی به‌خشیوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ساڵی (1968) ململانێی سیاسی له‌نێوان باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌گاته ترۆپك و خه‌ڵك هه‌ست به بێتاقه‌ت بون و ناڕازی بون ده‌كه‌ن له‌و دۆخه سیاسییه، له‌و ساته‌وه‌خته‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیدا گۆڤاری رزگاری ده‌رده‌كات و له‌وێوه شانه رۆشنبیرییه‌كانی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته‌شی ئیدی له‌دوای ساڵی (1970) ئۆتۆنۆمی بۆ كورد راده‌گه‌یه‌نرێت و كورد له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشت ده‌بێته‌وه ئه‌و ده‌ڕواته ده‌ره‌وه بۆ خوێندن، به‌ڵام له‌دوای ئاشبه‌تاڵ و دوای ئه‌وه‌ی پێویستی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێكی نوێ دێته كایه‌وه خوێندنی دكتۆراكه‌ی له نه‌مسا به‌جێ دەهێڵێت و روده‌كاته شاخه‌كانی كوردستان.
لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، مام جەلال بەمشێوەیە یادەوەرییەکی نێوان خۆی و نەوشیروان مستەفای گێڕاوەتەوە: "رۆژێکیان كاك نه‌وشیروان هات منی جیا كرده‌وه وتی مام جه‌لال پێتوایه كه من تۆم خۆش ئه‌وێت؟ وتم ئا! وتی پێتوایه من په‌رۆشی پاراستنی تۆم، وتم به‌ڵێ! وتی قسه‌یه‌كم هه‌یه.. مام جه‌لال هه‌تا ئێستا سه‌ركرده‌كانی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مردون یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان له ناوه‌وه نه‌مردوه، هێنایه‌وه له زه‌مانی شێخه‌كانی توركیا و شێخه‌كانی نه‌هری و شێخ محمود و مه‌لا مسته‌فا، وتی با ئێمه من و تۆ له كوردستان بمرین وتی با ئێمه وڵاته‌كه چۆڵ نه‌كه‌ین با بڵێن مام جه‌لال له‌سه‌ر فڵان گرد شه‌هید بو نه‌وشیروان له‌سه‌ر فڵان گرد شه‌هید بو ئه‌مه با بكه‌ینه نه‌ریتێك بۆ كورد كه سه‌ركرده‌كان له شكاندا به‌جێی ناهێڵن، منیش وتم وه‌ڵا ماڵت ئاوا بێت زۆر زۆرم پێ باشه قبوڵم كرد".
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك چۆن له‌دوای ئه‌نفال و توانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له ساڵی (1988) كوردستانی به‌جێ نه‌هێشت و له‌و ساته وه‌ختانه‌شدا نه‌خشه‌ی شۆڕشێكی نوێ و راپه‌ڕینێكی نوێی داڕشت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپای رزگاری كوردستانی دروست كرد كه به (سرك) ناسراوه، له‌دوای داگیركردنی كوه‌یتیش له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له ساڵی (1990) ئیدی ده‌بێته ئه‌ندازیاری راپه‌ڕین و نه‌خشه‌ی راپه‌ڕینی داڕشت، له دوای دروستبونی حكومه‌تی هه‌رێمیش له ساڵی (1992) و سه‌قامگیربونی دۆخه‌كه ئیدی ده‌ڕواته ده‌ره‌وه دواتر دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی (1995) وه‌ك سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی دێته‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئاشتی، كه شه‌ڕیش وه‌ستا ئیدی تا ساڵی (1998) نه‌هاته‌وه، یه‌كێك له خاسیەتەکانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و كاتانه‌شی له‌ناو یه‌كێتیدا بو هه‌میشه بانگه‌شه‌ی دانانی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاودا كردوه و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی كردوه.
هەر لەو چوارچێوەیەداو بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی، نەوشیروان مستەفا له دوه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له ساڵی (2000)دا بەمشێوەیە باس لە چارەسەری کێشەو کەموکورتییەکان و خزمەتکردنی خەڵک دەکات: "من ئومێدم وایه له‌م كۆنگره‌یه‌دا هه‌مو هه‌وڵ بده‌ین به گیانی برایانه به گیانی دۆستانه به گیانی هاوڕێیانه به گیانی پێشخستن، هه‌وڵ بده‌ین ناکۆکییەکان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه‌م و كورتییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و چارەسەری رێك و پێكی بۆ بدۆزینه‌وه. من ئومێدم وایه لێره به‌دواوه دوای ئه‌م كۆنگره‌یه یه‌كێتی ببێته‌وه به‌و یه‌كێتییه‌ی كه ده‌سته‌گه‌ری تێدا نه‌بێت ئه‌خلاقی حیزبایه‌تی رێك و پێكی تێدا بچه‌سپێت هه‌ڤاڵه‌كانی ئیحترامی یه‌كتری بگرن، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه هه‌ڵیان ده‌بژێرن جێگای رێزی خه‌ڵك بن ئه‌وانیش رێزی خه‌ڵك بگرن، ئومێدم وایه سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌ڵببژێرن كه درێژه بدات به خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان درێژه بدات به رێبازی شه‌هیده‌كانی ئه‌و سه‌ركردانه هه‌ڵببژێرن كه ده‌ست و ده‌م و داوێن پاك بن رۆشنبیر بن ئازا بن له رۆژانی ته‌نگانه‌دا بمێننه‌وه".
ئه‌و كاته‌ی كورد گه‌یشتوه به سه‌ركه‌وتن ئه‌م پشوی داوه و ئه‌و كاته‌شی كورد له شكست و ته‌نگانه‌دا بوه ئه‌م ده‌ستی پێ كردۆته‌وه به‌ڵێ ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا بو ئه‌و كاته‌ی كورد گه‌یشتوه به سه‌ركه‌وتن ئیدی ئه‌م پشوی داوه و ئه‌و كاته‌شی كورد له شكست و ته‌نگانه‌دا بوه ئه‌م ده‌ستی پێ كردۆته‌وه، ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا بو له هه‌مو كاتێكی نائومێدیدا ئومێدی به‌خشیوه‌ته‌وه و به‌دوای چاره‌سه‌ر و ده‌روازه‌ی نوێ‌دا گه‌ڕاوه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین له‌دوای ساڵی (2009) ئه‌و كاته‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌مو جومگه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ی ته‌نیوه و نائومێدی روی كردۆته خه‌ڵك ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست ده‌كات و سه‌ر له نوێ هیوایه‌كی تازه‌تر به خه‌ڵك پرۆسه‌ی سیاسی و حكومداری ئه‌م وڵاته ده‌به‌خشێت و وه‌ك داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت له خه‌ڵك تا دوایین چركه‌ی ژیانی ده‌مێنێته‌وه.