101 کوردستان

بەپەلە.. لە سەر تای خوێنەربوون؛ لەهەولێر حەوت کەس دراونەتە دادگا

02:44 - 18/05/2025

زەمەن _ هەولێر

 

 ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: حەوت کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کراوە بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایییە تەندروستییەکان و دراون بە دادگا لە ناویاندا 2 کەس زیندانی کراون.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو هاووڵاتییەی تووشی تای خوێن بەربوون بوو لە شاری هەولێر تەندروستی باشە و لە نەخۆشخانە نەماوە، بەڵام ئەم تایە مەترسی گەورە لەسەر ژیان دروستدەکات پێویستە هەموو ڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێ بەجێ بکەن بۆ خۆ پارێزی لە پەتاکە.

ئاماژەی بەوەشدا، حەوت هاووڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و دراون بە دادگا بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنمایە تەندروستییەکان و خۆ نەپاراستن لە تای خوێنبەربوون، گوتیشی هەر حەوت کەسەکە ڕەوانەی دادگا کراون و لە کۆی ئەو حەوت کەسە دوو کەسیان زیندانی کراون.

هاوکات، پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیاری بڵاودەکەنەوە بەڵام هۆشیاری تاکی کۆمەڵگە زۆر گرنگترە و پێویستە ڕێنمایییەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان لەم تایە بپارێزن.

ئومێد خۆشناو دەشڵێت: بەداخەوە هەندێک کەس یاری بە گیانی خەڵکی دەکەن و وابڵاویان کردووەتەوە کە هەموو ساڵێک لە کاتی جەژنی قوربان هۆکارێک دەدۆزنەوە بۆ ترساندی خەڵکی، بەڵام ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نین، سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکەم کە ڕۆژی هەینی هاوکاربوون لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن