ئاگر لە هەولێر كهوتهوهو دووكارمهندی بهرگری شارستانی و كهسێكی تر گیانیان لەدەستدا
10:02 - 16/05/2025
زهمهن – ههولێر
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سەر رێگای
هەولێر-مەخمور، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان کارمەندی بەرگری شارستانین.
كارهساتهكه سەعات 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رویداوە.
روداوەکە بەو جۆرە
بووە کە ئاگرێکی بچوک لە پاڵاوگەی کۆچەردا کەوتووەتەوە، کارمەندێکی پاڵاوگەکە لەکاتێکدا
ویستوویەتی رێگر بێت لە گەیشتنی ئاگر بە خەزانێکی بەنزین، کەوتووەتە ناو خەزانەکەوە،
دواتر پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کراوە، بەڵام دوو کارمەندی بەرگری
شارستانیش لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ئەو کارمەندەی پاڵاوگەکە، کەوتوونەتە ناو
خەزانەکە، بەهۆی ئەوەشەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە رابردوودا لە
سنوری پارێزگای هەولێر 138 پاڵاوگەی نایاسایی هەبوون، لەکۆی ئەو ژمارەیەش تەنها 60
پاڵاوگەیان داخران، کە داخستنەکە بەشێوەیەکی کاتی بوو و ئێستا بەشێکی ئەو پاڵاوگانە
لەبری کارکردن بە رۆژ شەوان کاردەکەن.