ڕەوتی هەڵویست وتۆمەت بەخشینەوە بەهەمان نەفەسی حزبە دەسەڵاتدارەکان!؟
5/12/2025 1:30:00 PM
ئهبوبهكر ههڵهدنی
بیرۆکەی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتی لەدەرەوەی دوو حزبەکەی دەسەڵات لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق وکوردستانەوە گەڵاڵە کرا کەئێستا سەربەخۆن وبۆئەو مەبەستە لەگەڵ شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن کۆبونەوە ئەنجامدراو وەک مەبدەئو پرەنسیپ هەموان بێ جیاوازی پەسەندیان کرد ودواتر لیژنە پێکهێنرا وچەندین کۆبونەوەی تر بۆ ووردەکاری کارەکە ئەنجامدرا کەلەکاتی خۆی هەموی دەخرێتە روو.
ئەمڕۆ نوسینی ئەندامی شاندێکی ڕەوتی هەڵوێستم بینی کەجێی سەرسوڕمان بوو لەبەر ئەم خاڵانە:
١/لەئێستاوە ڕەوتی هەڵوێست هیچی بەدەست نیە نەهێزی چەکدارو نەدەزگای هەواڵگیری کەچی تۆمەتی وابەستە بون بەتورکیاو باسی ئەنادۆڵ دەدەنە پاڵ (یەکگرتوو ونەوەی نوێ ) کەئەمە کارێکی نارەوایە.
٢/خۆزگە لەم سی وپێنج ساڵەدا حکومەتی دامەزراوەمان دروست بکردایە وهیچ حزبێکی کوردستانی پەیوەندی وسەردانی بۆ دەوڵەتانی هەرێمایەتی نەبوایە،بۆ ڕەوایە رەوتی هەڵوێست چەندین دانیشتن لەگەڵ کونسڵی ئێران ئەنجام بدەن وحەڵاڵ بێت بۆ ئەوانی تر حەرام بێت کەمن هەردوکیان بەهەڵەدەزانم.
٣/لەم سێ مانگەدا ئەوەندەی ئاگادارین ڕەوتی هەڵوێست کۆسپ و بەدگومانی دروست دەکرد بۆ لیست وهاوپەیمانیەتەکە.
٤/ئەگەر ئیرادەی راستەقینە وخەمی گشتی هەبوایە هەندێ شتی بچوک دەکرا بەقوربانی ئەو ئامانجە گەورەیە.
شتی تر هەن بۆ وتن وباجارێ بمێنێت ئەوەی کەبۆ ئەو هاوپەیمانیەتیە دروست نابێت بۆ پەرلەمانی کوردستانیش هەمان هەوڵ درا بەداخەوە ڕەوتی هەڵوێست یەکێک بون لەولایەنانەی شکستیان بەهەوڵەکە هێنا.
هەمیشە ویستومە کەمترین بەریەک کەوتن وڕەخنە لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بگرم وڕوی کارو قەڵەم وزمانمان لەحزبەکانی دەسەڵات بێت کەسی وپێنج ساڵە هەرچی نەهامەتی وزەلیلیە بەسەر خەڵکی کوردستانتان هێناوە بەڵام نەوتنی هەندێک ڕاستیش لەهەندێک وێستگەدا کەخۆمان شاهیدین وبکەری ناوڕوداوەکان بوین ناکرێت پەردەپۆش بکرێت.
هیوادارم ئەوتۆمەتە تەنها ڕای کەسێک بێت وڕای فەرمی ڕەوتی هەڵوێست نەبێت.