بۆچى نرخى دۆلار بۆ 141 هەزار دینار دابەزى زەمەن هۆکارەکەى ئاشکرادەکات
07:20 - 07/05/2025
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلارى ئەمریکى تا 141,750 دینار دابەزى، ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەى دوو ساڵى رابردوودا.
لە داخستنى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان 100 دۆلار بە 142,650 دینار مامەڵەى پێوەکرا و نرخەکەى بەرزبووەوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت سبەینێ جارێکیتر نرخى دۆلار دەستبکاتەوە بە دابەزین.
زەمەن دەزانێت هۆکارى دابەزینى نرخى دۆلار پەیوەندى بەچەند هۆکارێکەوە هەیە، یەکێک لەوانە کەمبوونەوەى دینارى کاشە لە عێراق، بانکى ناوەندى بۆ کڕینەوەى کاش، دۆلارێکى زۆرى خستووەتە بازاڕەوە، هۆکارێکى دیکە پەیوەندى بە کەمبوونەوەى خواستى بازرگانەکانەوە هەیە لە بازاڕى رەش بۆ کڕینى دۆلار، لەبەرئەوەى کارتى بانکییان بۆ دروستکراوە و لە رێگەى بانکەوە بە 132 هەزار دینار دۆلاریان بۆ حەواڵە دەکرێت.