60 جیهان

بەپەلە.. پاکستان پێنج فڕۆکەی جەنگی هیندستانی خستە خوارەوە

10:32 - 07/05/2025

زەمەن - جیهانی

 وته‌بێژی سوپای پاكستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌: به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هندستانه‌وه‌، 26 هاوڵاتیی‌ پاكستانی كوژراون و 46ـی دیكه‌ برینداربوون.

 لەلایەکی ترەوە به‌رپرسێكی هندستان بۆ رۆیته‌رز وتی «له‌ هێرشه‌كه‌ی پاكستاندا 10 هاوڵاتیمان كوژراون و 48ـی تر برینداربوون.

گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی پاکستان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە هێرشەکەی سوپای هیندستاندا بۆسەر وڵاتەکەی، "26 هاووڵاتیی مەدەنی" کوژراون و 46ی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات بەرپرسێکی هیندستانیش بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، لە هێرشی سوپای پاکستان بۆسەر "پۆلیسی هیندستان لە کشمیر" 10 کەس کوژراون و 48ی دیکەش بریندارن.

روڤێن ئازار، باڵیۆزی ئیسرائیل لە هیندستان پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هیندستان دەردەبڕێت و لە پۆستێکدا لە ئێکس نووسیویەتی، "ئیسرائیل پاڵپشتیی مافی بەرگریلەخۆکردنی هیندستان دەکات. تیرۆریستان دەبێت بزانن کە هیچ شوێنێکیان نییە بۆ خۆشاردنەوە لەو تاوانە قێزەونانەی دژی خەڵکی بێتاوان دەیکەن."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن