ئەردۆغان: لە هەر ئانوساتێکدا مژدەیەکتان پێدەدرێت
06:48 - 10/05/2025
زەمەن - کوردستانى
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لەهەر ئانوساتێکدا لەم چەند رۆژەدا مژدەیەکتان پێدەدرێت.
ئەردۆغان لە گوتارێکدا رایگەیاند، پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە وردی بەردەوامە، پێداگرین لەسەر رزگارکردنی وڵاتەکەمان لە بەڵای تیرۆر. هەواڵگری و یەکەکانی دیکەی ئاسایشمان ئەوەی دەکەوێتە سەر شانیان دەیکەن.
هەروەها گوتیشى، ئێمەش بە هەستی بەرپرسیاریێتیی هەر تاکێکی 85 ملیۆن دانیشتووانمان، شیاو بە جیدییەتی دەوڵەت، بێ ئەوەی بچووکترین بۆشایی جێبهێڵین، سات بە سات چاودێریی کارەکان دەکەین. پشتیوانیی خوا و گەلی ئازیزمان و نزای دڵسۆزانەی دایکان، لەو باوەڕەدام بگەینە مەنزڵی تورکیای بێ تیرۆر. دەرفەت بەوانە نادەین کە چاوەڕێ دەکەن وڵاتەکەمان پاشقولی لێ بدرێت. ناکەوینە نێو یاریی ئەوانەی دەیانەوێت وڵاتەکەمان خەڵتانی خوێن بکەن و لە پشێوی و فرمێسکدا بیخنکێنن.