417 کوردستان

لەنێوان دوو بنەماڵە بوو بە شەڕ ژنێک بریندارکراوە

07:14 - 11/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە سنوورى ئاکرێ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویداوە، چەکى جۆرى کڵاشینکۆف بەکارهاتووە و ژنێک بریندارکراوە.

 

شەڕەکە لە گوندى ساڵەیی لە سنوورى ئاکرێ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستووە کە کەسوکارى یەکن، لەئەنجامى تەقەکردن لە یەکترى ژنێک لە بنەماڵەیەکیان برینداربووە.

پولیسی ئاکرێ رایگەیاند، دوای گەیشتنی هێزەکەیان بۆ گوندەکە ئێستا رەوشەکە کۆنتڕۆڵکراوە، هۆکاری شەرەکەش بەهۆی کێشەیەکی کومەڵایەتی بووە کە پێشتریش بەم شێوەیە تەقە لەیەکتر کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن