سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: سبەی مووچە دێت
03:28 - 11/05/2025
زەمەن:-
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی چارەکردنی گرفتی مووچەی پێ داون و بەئەگەرێکی زۆر سبەینێ دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیرە کوردەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم قسەیان کردووە و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی چارەکردنی گرفتی مووچەی پێ داون.