137 جیهان

بەریتانیاش گرفتاری وشکەساڵی دەبێت و ئاستی ئاوی بەنداو و ئەستێڵەکان دابەزیوون

11:45 - 07/05/2025

زەمەن - جیهانی

 

ئەگەر بەم زووانە بارانی باش نەبارێت، ئەوا بەریتانیاش لەبەر ئەگەری سەرهەڵدانی وشکەساڵیدایە. ئاستی ئاوی بەنداو و ئەستێڵەکان دابەزیوون.


رۆژنامەی گاردییەن بڵاویكردەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی وشکەساڵی و پسپۆڕانی کەرتی ئاو و نوێنەری جووتیاران و پسپۆڕانی دیکەدا سازدەکات، بۆئەوەی بزانن داخۆ دەتوانن چ جۆرە رێوشوێنێک بگرنەبەر ئەگەر قەیرانی وشکەساڵی سەریهەڵدا و کێشەی دابینبوونی ئاو سەریهەڵدا. هەر لە ئێستاوە سکۆتلەندە زەنگی ئەو مەترسییەی لێداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن