ترەمپ شەڕی هیندستان و پاكستانی راگرت
03:36 - 10/05/2025
زەمەن _ جیهانی
دۆناڵد ترەمپ، پیرۆزبایی لە هیندستان و پاکستان دەکات بەبۆنەوەی ڕاگرتنی جەنگ و ئاگربەستی نێوانیان.
ئەمرۆ شەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: بەنێوەندگیری وڵاتەكەی گفتوگۆكانی ئاگربەست لەنێوان هندستان و پاكستان ئەنجام دراوە و دوای شەوێكی درێژ توانیوویانە دەستبەجێ كۆتایی بە كێشەكانی نێوانیان بهێنن و جەنگ رابگرن.
وتیشی: بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و دەستبەجێ راگرتنی جەنگ، خۆشحاڵبووە كە هەڵوێستی هندستان و پاسكتان ئەرێنی بووە.
هاوکات، لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی پاكستان رایگەیاند: بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیی لە ناوچەكەدا وڵاتەكەی بەبێ سازشكردن لەسەر سەروەری و یەكپارچەیی خاكەكەی، ویستی بەدیهێنانی ئاشتی بوە.