لە خۆڵوخاشاک 100 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت
02:24 - 23/03/2025
زەمەن - عێراقی
محەمەد شیاع
سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق پرۆژەیەکى نوێی لە نەهرەوان کردەوە کە خۆڵوخاشاک دەکاتەوە
بە وزە و رۆژانە 100 مێگاوات کارەباى لێبەرهەم دەهێنرێت، لە بەیاننامەیەکی حکومەتدا
هاتووە یەکەمجارە لە عێراق پرۆژەى لەوجۆرە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و کاریگەری
زۆر گەورەى دەبێت لەسەر خاوێنکردنەوەى ژینگە و بەرهەمهێنانى کارەبا بۆ بەغداد و لەڕووى
ئابوریشەوە سوودى زۆری دەبێت.
ئەمانەى بەغداد
ئاماژەى بەوەکردووە، پرۆژەکەى بە هاوکاریی لەگەڵ وەزارەتى کارەبا ئەنجامیانداو و رۆژانە
سێ هەزارتەن خاشاک و فڕێدراوەکان دەسوتێنرێن و 100مێگاوات کارەبای لێبەرهەم دێت.
باسلەوەشکراوە،
دواى سەرکەوتنى پرۆژەکە بەگوێرەى پێویست لە پارێزگاکانى تر پرۆژەى هاوشێوە دەکەنەوە.