بەپەلە.. لە سنوورى چەمچەماڵ شەڕ و پێکدادانە کوژراو و بریندار هەیە
07:43 - 22/03/2025
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لە گوندی قاسم بەگزادەی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی خزمی یەکتر دروست بووە و لەئەنجامدا سێ کەس کوژراوە و کەسێکى دیکەش برینداربووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى چەمچەماڵ بە زەمەنى راگەیاند، شەڕەکە لەسەر کێشەى زەویوزار بووە، سێ کەس کوژراون کە دووانیان بران ئەوى دیکەیان ئامۆزایانە، کەسێکیش بریندارە و برینەکەى سەختە و ئەگەرى مانەوەى لە ژیان زۆر کەمە.