سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێردرێت
01:53 - 13/03/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردو، کۆتایی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت بۆ بەغداد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥، بەپێی زانیاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم کە بەزەمەنی ڕاگەیاندووە، لەڕۆژی یەکشەممەو دوشەممەی هەفتەی داهاتوو وەزارەتەکان لیستی موچە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرن، هەوڵدەدرێت ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی سێ ڕادەستی بەغدا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا هیچ وەزارەتێک لیستی موچەی بۆ وەزارەتی دارایی ههرێم نەناردوە.