کەشناسێک: باران بارین بەردەوامدەبێت و رۆژانى دواتر وشکەسەرما دەبێت
07:24 - 06/02/2025
زەمەن - کوردستانى
شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، ئەمشەو و تا بەرەبەیانی سبەی هەینی كاریگەری ئەم شەپۆلى باران بارینە لەسەر ناوچەكانمان بەردەوامدەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى رایگەیاند، سبەی لە كاتەكانی بەیانییەوە كاریگەریيەكانی كۆتایی دێت و كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و ئاسمانیش دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێك كات نیمچەهەور دەبێت.
دەشڵێت، لە سبەینێوە تاوەكو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ناوچەكانمان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەریی دوو بارستە هەوای سارد ئەمجارەیان بەشێوەی وشكە سەرما و نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی كاریگەری دەبێت.
هەروەها، پێشبینیدەكرێت هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.