177 کوردستان

"فریا نەكەون سەرەمان دێت، وریا بن نەمانفرۆشن"

12:23 - 30/11/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

نوێنەری پێشووی یەکێتی لە تورکیا دەڵێت: لێپرسراوانی کورد فریای خۆمان نەکەون، سەرەی کوردیش دیت. ئێستا کاتی یەکێتی و تەبایی و برایەتییە؟ زیاتر کاتی بیرکردنەوەیە لە کورد، نەک لە کورسی دەسەڵات.

بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری پێشووی یەكێتیی لە توركیا لەنوێترین لێدواندا ئاماژەی بەوە کردووە، وەزعی سیاسی و سەربازی رۆژ بەرۆژ لە ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات؟؟ بینیتان چۆن ئێران لە سوریا پێش دوو مانگ سەحبی کردەوە؟ وڵاتان تەماشای بەرژەوەندی خۆیان و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەکەن .
‏‎
هەروەها دەڵێت: بەڕای من بە شار ئەسەد؟ یان دە بێ ببێتە سەر بە ئەمریکا! یان ‏‎سقوتی پێدەکەن و سوریا داگیر دەکەن. روسیش سەفقەی خۆی کردوە، بۆیە وەک پێویست بەرگری لە سوپای سوری نەکرد!

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەحەلەبیش راناوەستن پلانیکی گەورە داڕیژراوەو ئەگەری زۆر هەیە هێرش بۆسەر مەنتیقەی کوردیش دەستپیبکات و  تەنانەت چاو لەسەر موسلیش هەیە.
‏‎
لەکۆتایدا دەڵێت: بەڕای بەندە کورد دەبێ وریا بێ و هاوپەیمانەکانی نەیفرۆشن !

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن