39 کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لەسەر کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

11:52 - 30/11/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوجە شاخاوییەکاندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکان بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 17
سلێمانی : 16
دهۆک : 16
زاخۆ : 16
هەڵەبجە : 17
کەرکوک : 18
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 19

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن