450 کوردستان

سۆران عومەر: حکومەتى هەرێم بەو پارەیەى بەغدا بۆ مووچەى سێ مانگ دەینێرێت مووچەى دوو مانگى پێدەدات

08:20 - 28/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فەیسبوکى خۆى نووسیویەتى، پاش سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسراوەکە واژۆکرا، بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ١/١٢/٢٠٢٤ بڕی ( ٧٦٣ ملیارو ١٤٦ ملیۆن) دینار بۆ موچەی مانگی 10 بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم.

سۆران عومەر راشیگەیاندووە، پيویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆو نەوت ٢٣٣ ملیار دیناری بخاتە سەر چونکە لیستی موچەی بە ٩٩٦ ملیار دینار داناوە، هەروەها هەرێم داوای بڕێک پارەی دیکەی لەدارایی عێراق کردووە وەک پشکی هەرێم تاکو موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ ی پێ دابەش بکات لەگەڵ ئەو دوو ٧٦٣ ملیارەی دیکە، ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە ٣ پارەی ٧٦٣ ملیاری موچەی مانگی ١٠ و ١١ دابەش بکات! لەکاتێکدا لە ١٠ مانگی ڕابردوو هەرێم تەنها ٣٩٥ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە، جگە لەوەی نەوتی بەتەنکەرو لەناوخۆ فرۆشتووە!
ئەمە پاداشتی دەسەڵاتە بۆ خەڵک بۆ دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان !

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن