عێراق تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتى لە هەرێمى کوردستان دیاریکرد
            
                 08:30 - 05/11/2024 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن - کوردستانى
 
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاردرا، تێچووى بەرهەمهێنانى هەر بەرمیلێک نەوت لە هەرێمى کوردستان بکرێتە 16 دۆلار.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت ڕادەستی حکومەتی هەرێم دەکات و دەبێت نەوتی بەرهەمهێنرا و ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.
لەبارەى تێچووى بەرهەمهێنانیشەوە گوتى، بۆ خەرجی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 16 دۆلار دیاریکراوە.
مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر سکاڵای حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.