1203 ئابوری

نرخى زێڕ دابەزى

07:16 - 09/10/2024

زەمەن - ئابورى

 

لە ئیوارەى دوێنێوە تا ئێستا، نرخى یەک ئۆنس زێڕ 37 دۆلار دابەزیوە.

 

بەگوێرەى نرخەکان لە بۆرسەى جیهانى، ئێستا نرخى یەک ئۆنس زێڕ بە دوو هەزار و 615 دۆلارە، لەکاتێکدا دوینێ نرخى یەک ئۆنس زێڕ دوو هەزار و 652 دۆلار بوو.

 

بەگوێرەى ماڵپەرى فۆڕێکس ستریت، ئەم دابەزینەى نرخى زێڕ پەیوەندى بە خاوبوونەوەى گرژییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە هەیە، مامەڵەکارانیش دەڵێن، ئەگەر ئیسرائیل هێرش نەکاتەسەر ئێران نرخى زێڕ زیاتر دادەبەزێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن