نرخى نەوت هاڕەیکرد
08:08 - 08/10/2024
زەمەن - ئابورى
کەمێک پێش ئیستا بەشێوەیەکى خێرا نرخى نەوت دابەزى و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە 80 دۆلارەوە بۆ 76 دۆلار دابەزى.
بەگوێرەى نرخەکان لە بۆرسەى جیهانى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت تا 76 دۆلار و 18 سەنت دابەزى.
ئەم دابەزینەى نرخى نەوت بەو خێراییە، هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ راگەیاندنى کوشتنى هاشم سەفیەدین شوێنگرەوەى حەسەن نەسروڵا بۆ سەرۆکى حزبوڵا لەلایەن بنیامین نەتەنیاهو سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیلەوە، هەروەها نەتەنیاهو رایگەیاتد، حزبوڵا ئەو توانایەى نەماوە و چیتر ناتوانێت وەکو پێشتر ببێتە مەترسییەکى گەورە، ئەم لێدوانەى نەتەنیاهو راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر نەوت دروستکرد و نرخەکەى دابەزاند.