کاتژمێرە چارەنووسسازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە
11:51 - 07/10/2024
زەمەن - ناوچەیی
دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، میدیای ئیسرائیل و ئەمریکا شایەتحاڵی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاڵۆزن.
ئەم پەیامانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی گەورە و جدی ئامادە دەکات، بەڵام وردەکارییەکانی کات و شێوەی ئەو هێرشە هێشتا روون نییە.
پێدەچێت ئیسرائیل لە ساڵیادی هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەردا هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران.
ئەم هێرشانە رەنگە هاوکات لەگەڵ هێرش دژی وڵاتانی سوریا و لوبنان بەمەبەستی دروستکردنی وێنەیەک لە دەسەڵات و هێزی ئیسرائیل ئەنجام بدرێت.
بەکارهێنانی فڕۆکەی شەڕکەر یان مووشەکی دوورمەودا لەم هێرشانەدا هێشتا لە ژێر تاوتوێ دایه.