مستەفا سەید قادر و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کۆبونەوە
06:52 - 01/10/2024
زەمەن - کوردستانى
جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کۆبونەوە و هەردولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبون لە (شارڵۆت دیکسن، جێگری نوێی کونسوڵی گشتی و کەیت شاو، جێگری پێشو.)
لە کۆبونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ رۆڵی جێگری پێشوی کونسوڵی گشتی لە ماوەی ڕابردودا و نرخاندنی کارەکانی، پیرۆزباییی دەستبەکاربونیشی لە جێگری نوێی کونسوڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا، بۆ خواست.
هەروەها، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بو.