305 جیهان

جگە لە ئیسرائیل، لوبنان پێویستی بەوە هەیە لە دوژمنێکی دیکەش بپارێزرێت، کە خۆیەتی

02:18 - 29/09/2024

زەمەن – جیهانی

 

 رۆژنامەی عەرەب نیوز لە چاپی ئەمڕۆیدا نوسیویەتی" بێگومان کوشتنی حەسەن نەسروڵای سەرکردەی حەماس یارییەکان دەگۆڕێت، نەک تەنها بۆ لوبنانییەکان، بەڵکو بۆ هەموو هەرێمەکە.

  ئایا دەتوانین بڵێین ئەمەی روودەدات کۆتاییهاتنی حزبوڵایە کە دەیان ساڵە لەناو لوبناندا شەڕ دەکات؟ 

دەبێت زەمەن وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە. لەیادمان نەچێت لەو هێرشەی دوێنێدا چەندان سەرکردەی سەربازیی دیکەی ئەو حزبەش کوژراون، ئەمە مانای وایە ئەگەر حزبەکە بتوانێت بەردەوامیش بێت لە کارکردن، هەرگیز ناتوانێت بچێتەوە سەر فۆڕمەکەی پێشووی خۆی. 

رووداوی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی وەک پەیجەر و وۆکی تۆکییەکان. کوژرانی سەرکردەکانی وەک فوئاد شوکر و ئەوانی دیکەش مانای وایە ئیسرائیل لە ناوەوەی حزبوڵادا و لەناو خودی لوبناندا ئامادەیی هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن