کوڕێکی ١٧ ساڵان خنکا
12:53 - 14/09/2024
زەمەن - ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی ئاکرێ ڕایگەیاند، گەنجێکی
تەمەن ١٧ ساڵان لە زێی گەورە خنکاوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: گەنجێکی تەمەن
١٧ ساڵان بە ناوی (بارزان عومەر عەلی) لە ڕووباری زێی گەورە خنکا.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، گەنجەکە خەڵكى گوندێ هيزا
سەر بـە ناحیەی بجيلی قەزا ئاکرێ یە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانرا
تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.