راگەیەندراوێک لە دەگازى چاودێرەوە لەبارەى دەستبەسەراگرتنى بارەگاى چاودێر و بنکەى گەلاوێژ
07:37 - 05/09/2024
زەمەن - کوردستانى
دەزگاى چاودێرى مەلا بەختیار، لەسەر دەستبەسەراگرتنى بارەگاکەیان و بنکەى گەلاوێژ راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هێزى کۆماندۆ چوونەتە سەریان، بە پێشهاتێکى مەترسیداریشى ناوبردووە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەى دەزگاى چاودێر:
کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ، چونە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاودێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران. هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتوە.
ئێمە وەکو تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین.