لەسەر دەستبەسەرداگرتنى دەزگاى چاودێرى مەلا بەختیار یەکێتى بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە
            
                 06:43 - 05/09/2024 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن - کوردستانى
 
ئێوارەى ئەمڕۆ سەرچاوەیەک بە زەمەنى راگەیاند، هێزێکى کۆماندۆى یەکێتى، چوونەتە بیناى دەزگاى چاودێرى مەلا بەختیار و دەستیان بەسەر بیناکەدا گرتووە و چەند کەسێک لەوێبوون دەریان کردوون.
 
کەمێک لەمەوبەر، دامەزراوەى دارایى یەکێتى نیشتمانیى کوردستان بەیاننامەیەکى لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، بارەگای دامەزراوەی چاودێر کە موڵکی یەکێتییە و سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینکرابوو کە ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە،  وەرگیراوەتە و بەکاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندی ئەرکە رێکخراوەییەکان و شوێنەکە تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی  گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات.