ئەگەر کارتى نەوت نوێنەکەیتەوە لە وەرگرتنى نەوت بێبەش دەکرێیت
            
                 07:48 - 04/09/2024 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن - کوردستانى
 
قایمقامیەتى قەزاى دەربەندیخان راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەرکەسێک کارتى نەوت نوێنەکاتەوە لە وەرگرتننى نەوت بێبەش دەکرێت.
 
لە راگەیەندراوەکەى قایمقامیەتى دەربەندیخاندا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کەکارتی نەوتیان بەناوەوەیە و لەڕێگای بریکارەکانی خۆراکەوە ئاگادارکراونەتەوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی کارتەکانیان، تا ڕۆژی سێ شەمە ٢٠٢٤/٩/١٠ سەردانی لیژنەکەمان بکەن لە قائیمقامیەت، بە پێچەوانەوە کارتەکانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە و لەوەرگرتنی نەوت بێ بەش دەبن.
 
راشیگەیاندووە، پێویستە لەسەر سەرجەم بریکارەکانی خۆراک ئەو لیستەی لەلایەن بەشی خۆراکەوە پێیان دراوە یەک بە یەک ئاگاداریان بکەن بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن.