لەبارەی مووچەوەیە.. پەیامی مەسرور بارزانی
11:52 - 03/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: خزمەتگوزاریی بانکی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا پێنج
هێندە گەشەی کردوو، هاوکات لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 120 هەزار
کارمەند بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.
ناوبراو ئەمڕۆ
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، دوای کردنەوە و بەسەرکردنەوەی پێشانگەی هایتێکس لە هەولێر وتارێکی
پێشکێش کرد و باسی پێشکەوتنی سیستمی بانکیی کرد لە هەرێمی کوردستان.
مەسرور
بارزانی دەڵێت: 200
ئامێری ATM لە
سەرانسەری هەرێمی کوردستان دانراون لە کۆی 1000 ATM کە لە پلاندایە دابنرێن، لە ماوەی مانگێکدا
زیاتر لە 120 هەزار کارمەند بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.
دوای نزیکەی ٦٠
ڕۆژ لە دواکەوتنی، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان کرا.