32 ئابوری

بەهای زێڕی نزیکەی 100 دۆلار دابەزی

12:54 - 23/06/2026

زەمەن - هەواڵ

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ 4111 دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدا کە لە کاتی کرانەوەی بازاڕەکاندا نرخەکەی 4200 دۆلار بوو.

شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی ململانێ و جەنگی چوار مانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بۆ بەکاربەران.

ئەم دۆخەش ئەگەری ئەوەی زیاتر کردووە کە بانکە ناوەندییەکان پەنا بۆ بەرزکردنەوەی سووی بانکی ببەن؛ بڕیارێکی لەو شێوەیەش هەمیشە وەک ڕێگرێک لەبەردەم گەشەی نرخی کانزا بەهادارەکان دادەنرێت.

ئۆستن گوڵسبی، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی لە شیکاگۆی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو کە لە دۆخی هەڵاوسان نیگەرانە و ڕایگەیاند، “ئێمە ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی هەڵاوسان بووینەتەوە کە زۆر لەو ئامانجەی دیاریمان کردبوو بەرزترە و ئاڕاستەی پەرەسەندنی نرخەکانیش بەرەو لایەکی نەرێنی و هەڵە هەنگاوی دەنا.”

گوڵسبی لە درێژەی قسەکانیدا گومانی خۆی نیشاندا لەوەی کە ئایا ئەو هۆکارانەی لەم ماوەیەدا نرخەکانیان بەرەو سەرەوە پاڵناوە، تەنها هۆکاری کاتین یاخود بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن