29 ئابوری

بەپەلە.. زێڕ هاڕەی کرد

03:01 - 23/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد، بەجۆرێک نرخی هەر ئۆنسەیەک ١٠٠ دۆلار و هەر مسقاڵێکیش ٣٠ هەزار دینار دابەزیوە.

[ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ دابەزینێکی خێرای بەخۆیەوە بینی. هۆکاری ئەم دابەزینە لە ناوخۆدا پەیوەندیی بە جووڵە و ناسەقامگیریی نرخی دۆلارەوە هەیە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەردەوامی تۆمار کردووە.

بانکی ئەمریکا پێشبینییەکانی بۆ نرخی زێڕ ٥٠٠ دۆلار دابەزاندووە و پێشتر بانکەکە پێشبینی دەکرد بۆ مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆ، ئۆنسەیەک زێڕ لەنێوان ٤٨٠٠ بۆ ٥٠٠٠ دۆلار بێت، بەڵام ئێستا پێشبینی دەکات لە ٤٣٠٠ دۆلار تێپەڕ نەکات.

٠هاوکات دۆتچە بانکـی ئەڵمانیش پێشبینییەکانی دابەزاندووە و پێشبینی دەکات لەم سێ مانگەدا نرخی ئۆنسەیەک تاوەکو ٣٨٠٠ دۆلار داببەزێت، ئەمەش جۆرێک لە ترس و دڵەڕاوکێی لە بازاڕەکاندا دروست کردووە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: بە 957 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: بە 915 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: بە 783 هەزار دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن