146 ئابوری

لەسەر مووچە شاندێکی بەغدا دێتە هەرێم

10:07 - 08/07/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان سەردانی هەولێر دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە لەناو باڵەخانەی وەزارتی پێشمەرگە؛ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.

جێی ئاماژەیە، هاتنی ئەو شاندە بۆ هەولێر لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی بەغدا کردووە لەو بارەیەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە، وەزارەتی دارایی عێراق داوای ناوی چواری، کۆد، بایۆمەتری و شوێنی دەوامکردنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکەن؛ جگە لەوەش داوای ناوی سیانی دایکی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن بەغداوە ١٠ ڕۆژی دیکەی پێویستە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن