147 ئابوری

تادێت دۆلار به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

09:55 - 29/08/2023

زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار و دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و نرخی دۆلار به‌رزبوه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌، بەپێی ئەو نرخانەی "زەمەن" لە بۆرسەی دراوی بەغداو هەولێرە_وە‌ دەستیكەوتووە، 100 دۆلار بە 154هه‌زار و 150 دیناره‌‌ به‌ فرۆشی كۆ، به‌تاكیش به‌ 154 هه‌زار و 400دیناره‌.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندی كرد كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان به‌ كۆ "جومله‌"


 100دۆلار بە 154 هه‌زار و 150 دینارە.
 100پاوەن بە 191 هەزار دیناره.
 100یۆرۆ بە 165 هه‌زار و 750 دینارە.
100لیرەی توركی بە 6 هه‌زار دینارە.
100هەزار تمەن بە 3 هەزار و 200 دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن