155 ئابوری

نه‌وت له‌سه‌رووی 83 دۆلاره‌وه‌یه‌

09:33 - 29/08/2023

زەمەن-ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیره‌ و یه‌ك به‌رمیل له‌سه‌رووی 83 دۆلاره‌وه‌یه‌.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 83  دۆلارو 72 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79  دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

له‌ 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه‌، ئه‌وه‌ش دوای به‌رپابوونی شه‌ڕی روسیاو ئۆكرانیاو له‌و كاته‌دا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا‌ رایگەیاند: هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.

بەنیسبەت هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، بەرزبوونەوە و داكشانی نرخی نەوتی جیهانی، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هەیە بەو پێیەی سەرچاوەی یەكەمی داهاتە.

به‌پێی ماددەی یەکه‌می یاسای بودجه‌ی عێراق كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردووه‌، نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوت بە 70 دۆلار دیاریكراوه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن