نه‌وت به‌رزبوه‌وه
09:21 - 26/08/2023
زەمەن-ئابووری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی له به‌رزبونه‌وه
کرد و له‌سه‌رووی 84 دۆلاره‌وه‌یه.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 84
دۆلار‌و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80
دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه،
ئه‌وه‌ش دوای به‌رپابوونی شه‌ڕی روسیا‌و ئۆكرانیا‌و له‌و كاته‌دا جۆ بایدن، سەرۆکی
ئەمریکا رایگەیاند: هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی
نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
بەنیسبەت هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، بەرزبوونەوە و
داكشانی نرخی نەوتی جیهانی، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هەیە
بەو پێیەی سەرچاوەی یەكەمی داهاتە.
به‌پێی ماددەی یەکه‌می یاسای بودجه‌ی عێراق كه په‌رله‌مان
په‌سه‌ندی كردووه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوت بە 70 دۆلار دیاریكراوه.