133 ئابوری

دۆلار بەم نرخە بەرزە مامەڵەی پێوە دەكرێت

10:07 - 24/08/2023

زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار و دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و نرخی دۆلار به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشە‌ممه‌، بەپێی ئەو نرخانەی "زەمەن" لە بۆرسەی دراوی بەغداو هەولێرە_وە‌ دەستیكەوتووە، 100 دۆلار بە 153 هه‌زار و 250 دیناره‌‌ به‌ فرۆشی كۆ، به‌تاكیش به‌ 153 هه‌زار و 500دیناره‌.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندی كرد كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان به‌ كۆ "جومله‌"
 100دۆلار بە 153 هه‌زار و 250 دینارە.
 100پاوەن بە 190 هەزار دیناره.
 100یۆرۆ بە 166 هه‌زارو 600 دینارە.
100لیرەی توركی بە 5 هه‌زارو  750  دینارە.
100هەزار تمەن بە 3 هەزار و 250 دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن