600 په‌رله‌مانتاری توركیا سوێندده‌خۆن و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیش سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه ده‌كات
11:05 - 02/06/2023
زه‌مه‌ن - سیاسی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی
حوزەیران پەرلەمانی توركیا کۆدەبێتەوە و كاندیده ده‌رچووه‌كان سوێندی یاسایی دەخۆن.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی 28مین
خولی پەرلەمانی تورکیا لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا و بڵاوبوونەوەی
لە رۆژنامەی فەرمی، بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی تورکیا، لە ماوەی 48 کاتژمێردا
ئەنجوومەنی گشتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات کە تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی
یاسایی پەرلەمانتارە هەڵبژێردراوەکان.
رێوره‌سمه‌كه ئەمڕۆ
هەینی، له‌كاتژمێر 3ی دوانیوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌درێت و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە،
وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار، له‌سه‌ره‌تادا سوێند ده‌خوات و بەشێوەیەکی کاتی یەکەم
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان بەڕێوەدەبات.
هەر بەگوێرەی پەیڕەوی
نێوخۆی پەرلەمان، بە ریزبەندی ئەلفوبێ، پەرلەمانتاران بانگهێشتی سەکۆی تایبەتی ئەنجوومەنی
گشتیی دەکرێن و سوێند دەخۆن، بەمەش بەفەرمیی لە شوێنی دیاریکراوی خۆیاندا لەنێو
فراکسیۆنەکانیان دەستبەکار دەبن.
#ژماره‌ی كورسی
فراكسیۆنه‌كان:
ئاک‌پارتی 268 کورسی.
جەهەپە 169 کورسی.
یەسەپە 61 کورسی.
مەهەپە 50 کورسی.
ئیی پارتی 43 کورسی.
سەرلەنوێ رەفاهـ
5 کورسی.
پارتی کرێکاریی
تورکیا 4 کورسییان بەدەستهێناوە.
#لەسەر ئاستی
هاوپەیمانییەکانیش؛
هاوپەیمانیی جمهوور 323 کورسی.
هاوپەیمانیی میللەت 212 کورسی.
هاوپەیمانیی رەنج
و ئازادیی 65 کورسییان لە پەرلەماندا هەیە.