پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ
09:36 - 12/06/2019
"زەمەن"
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 12-6-2019ی بورجەکانیان بڵاوکردەوەو دەڵێن بەپێی ئەو پێشبینیانەی کراوە بە گشتی دۆخی کەسەکان لەرووی سۆزداریی و کۆمەڵایەتی بەرەو باشبوونەو لەبەرژەوەندیاندایە.
کاوڕ
هەلێک دێتە بەردەمت بۆ بەشداریکردنت لە پەیوەندییەکان و زانست و گفتوگۆ،
پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەچێت، لەرووی خێزانییەوە هەنگاوێکی باش دەنێیت و هەست
بە خۆشی و سەرکەوتوو دەکەیت
گا
ئەمڕۆ رۆژێکی
گونجاوە بۆ گرنگی دان بە کارەکانت، کەشێکی ئارامی رووتێدەکات، پەیوەندیەکانت باش
دەبێت، سود لە تواناکانت ببینەو بەکاریان بێنە بۆ کاری سەردەم.
دووانە
لەلایەن چەند کەسێکەوە پشتگیریت لێدەکرێت،
مێشک و دڵت بەباشی کار دەکەن، ئەزمونەکانی پێشووت دوبارە مەکەوە لە ژیانت، هەوڵبە
خۆت بسەلمێنە.
قرژاڵ
هەست بە بەهێزی
خۆت دەکەیت و پێویستت بە پشوە، ئەمڕۆ گونجاوە بۆ ئەوەی بکەویتە داوی خۆشەوسیتە،
دەتوانیت پارێزگاری لە خۆت و خێزانەکەت بکەیت.
شێر
ئەمڕۆ بۆت گرنگە
بۆ ئەوەی متمانە بە دەستبێنیت لای هاوڕێکانت و خێزانەکەشت، ئاگاداری دۆخی
تەندروستیت بەو سەردانی پزیشک بکە، دەتوانیت بەرەنگاری هەموو ئاڵۆزییەک ببیتەوە.
فەریک
پرۆژەکانت دەکەونە کار و هەست بە باشی
دەکەیت، سود لە تواناکات وەردەگریت لە ئێستادا، فێری زۆر شت دەبیت و لەداهاتوودا
بەکاریان دێنیت
تەرازوو
گەشبین دەبیت و بە
چاوێکی پڕ هەست و هێز تەماشای دەورەبەرەکەت دەکەیت، چەند بیرۆکەکەی جوان دەخەیتە
روو، پێگەو لە کۆمەڵگا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.
دوپشک
ئەم ماوە لەهەموو
شتێک خۆو بپارێزەو دورکەوە تاوەکو بارودۆخەکە جێگیر دەبێت، رووبەروی یاسا دەبیتەوە
بەڵام لەسەر خۆ بە، کەسێک دێتە ژیانت هەموو شتێک دەگۆڕێت.
کەوان
کاتێکی خۆش لەگەڵ
هاوڕێکانت بەسەر دەبەیت، هیچ خۆو مەشڵەژێنە بۆ ئەو کێشە بچوکانەی رووتێدەکەن،
بڕێکی باش پارە بەدەستدەهێنیت.
گیسک
لەخۆت رازی بە،
پەیوەندییەکانت باشن، گەشبین بە چونکە داهاتوویەکی باش چاوەڕێتە، ئامانجەکانت
بپێکە و مەترسە، رۆژێکی پڕ لە سوپرایز بەڕێ دەکەیت.
سەتڵ
پشتگیری باشت
لێدەکرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە باشی بکەیت، بیرۆکەی کەسەکانی دیکە
کاریگەریت لێدەکەن ئەمەش بۆتۆ ئەرێنیە، گەشتێکی دەکەیت.
نەهەنگ
لەرووی
سۆزدارییەوە سەرکەوتوودەبیت، داواکارییەکانت جێبەجێ دەبن، هەندێک مەترسی روودەدات
بەڵام مەترسە چونکە هەمووی لە بەرژەوەندی تۆدایە.