بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستیپێکرد
01:00 - 01/04/2023
"زەمەن"
لە تورکیا قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن
بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکرد، دوای ئەوەی لیستی کۆتایی کاندیدەکان
لەلایەن دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا لە رۆژنامەی فەرمی وڵاتەکەدا
بڵاوکرایەوە.
بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن
لە تورکیا لەبارەی لیستی کۆتایی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کە
بڕیارە رۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت، لە ژمارەی رۆژی هەینی رۆژنامەی فەرمی
تورکیادا بڵاوکرایەوە.
بەپێی بڕیارەکە، رەجەب تەیب
ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی جمهوور، کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی
میللەت، سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی "ئەتا" (باپیران) و موحەڕەم
ئینجە دوای بەدەستهێنانی ١١٤ هەزار واژووی دەنگدەران بە فەرمی وەک کاندیدانی
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندران.
بەم شێوەیە کاندیدانی سەرۆکایەتی
کۆمار دەتوانن تاوەکو ١٣ی ئایار کە رۆژێک بەر لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانە،
بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا یەکلایی نەکرایەوە، ئەوا بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ گەڕی
دووەم لە ١٥-٢٧ی ئایار بەڕێوەدەچێت و گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە لە ٢٨ی هەمان
مانگدا ئەنجام دەدرێت.