478 کوردستان

رۆژنامەیەکی تورکی: حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە ئازاد دەکرێن و رەزامەندی لەسەر دەوڵەتی کوردی دراوە

03:35 - 12/05/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 ڕۆژنامەیەکی تورکی دەڵێت: لەبەرامبەر چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستا (پەکەکە) حەوت هەزار ئەندامی پارتەکە ئازاد دەکرێن، رەزامەندیش لەبارەی دەوڵەتی کوردی دراوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی، لەزاری تورهان سۆنمەز، سەرۆکی پارتی ئی یی، بڵاویکردووەتەوە، تورکیا لەگەڵ پەکەکە “سەودا و مامەڵەی هەیە” کە بەشێوەیەکە ئەوان چەکەکان دانێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە، ئەمانیش لەرێگەی یاسای ئینفاز کە گۆڕانکاری تێدا دەکەن، حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە ئازاد دەکەن هاوکات رەزامەندی دراوە بە دەوڵەتی کوردی.”

بەپێی میدیای تورکیا، هەرچەندە تورکیا تا ئێستا بە فەرمی ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکەی بۆ رایگشتی رانەگەیاندووە، زیاتر لە هەشت هەزار و 500 کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پەکەکەوە لە تورکیا دەستگیرکراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن