248 جیهان

بەفر دەبارێت و پلەی گەرما دەگاتە سفر پلەی سیلیزی

11:42 - 31/03/2023

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

 

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی  ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت، لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان و هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە بارانیش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویشیكرده‌وه‌ لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان ھەندێک کات ھەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێتم ھەروەھا لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینیش دەکرێت سنووری پارێزگای دھۆک ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت لە ھەندێک ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە، بە شێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .

ھەروەھا سبەینێ شەممە ، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران ھەیە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

ھەولێر : ١٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزی

دھۆک : ٩ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٨ پلەی سیلیزی

ھەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ١١ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢١ پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن