جۆن بۆڵتۆن: لهوانهیه ڤلادیمیر پوتین جیددی بێت
02:17 - 28/03/2023
"زەمەن"
جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری
پێشووتری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رایگەیاند، لەوانەیە بڕیاری، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی
روسیا جیددی بێت بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تەکتیکی لە بێلاڕوسیا.
جۆن بۆڵتۆن کە لە سەردەمی سەرۆکی
پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە تەلەڤیزیۆنی "CNN"ی راگەیاندبوو، لەوانەیە پوتین پێشتر چەکی ئەتۆمی وەک
هەڕەشە بەکار هێنابێت، وتی: "بەڵام لەوانەیە بە جیددی بێت. دەتوانێت بە
کردەیی چەکی ئەتۆمی لە بێلاڕوسیا جێگیر بکات".
راوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نەتەوەیی
ئەمریکا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە وەک پێویست ئەگەری لکاندنی بێلاڕوسیا بە خاکی روسیاوە
کە بەشێک بووە لە یەکێتیی سۆڤیەت بە هەند وەرنەگیراوە، وتی: "بەڵام من لەو
باوەڕەدام ئەگەر (پوتین) ئەمەیش بکات، جیاوازییەکی زۆری نابێت، چونکە لە کالینینگراد
کەلوپەلی پێویستی ئەتۆمی، مووشەک، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کەلوپەل و پێداویستی
جەنگیی هەن".
جۆن بۆڵتۆن ئاماژەی بەوە دا کە ئەو
توانایانەی روسیا لە کالینینگراد هەنی، هەڕەشەئامێزترینیانن، وتی: "پێموایە
جووڵەکردن بە هەندێک چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و پێشخستنی رێساکان بۆ ئەمە لەوانەیە
هاوسەنگی تێک بدات".
٢٥ی ئادار ڤلادیمیر
پوتین بە ئاماژەدان بەوەی چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی لە بێلاڕوسیا جێگیر دەکەن، وتی:
"ئەمە بە جۆرێک ئەنجام دەدەین کە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانمان بۆ رێگەگرتن لە
بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکان پێشێل نەکات".
ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپایش ئەم
بڕیارەی روسیایان بە "نابەرپرسیارانە" لەقەڵەم دا. لای خۆیشیەوە ئەمریکا
بە ئاماژەدان بەوەی کە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەن، سەرنجی خستە سەر
ئەوەی هیچ ئاماژەیەکیان نەدیووە پوتین باس لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بکات.