ئێران: بەتوندی ئیدانە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی خەڵک دەکەین لە فەڕەنسا
02:49 - 25/03/2023
زهمهن
كۆماری ئیسلامی ئێران، داوای لە حکومەتی فەڕەنسا کرد لە میانی خۆپیشاندانەکانی دژبە
چاکسازی لە یاسای خانەنشینی لەو وڵاتە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و خۆی بەدوور
بگرێت لە توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، رەخنەی
لە دەستوەردانی پۆلیسی فەڕەنسی گرت لە خۆپیشاندانەکانی دژبە چاکسازی لە یاسای خانەنشینی
لەو وڵاتەدا.
عەبدوڵڵاهیان لە پەیامەکەیدا
رایگەیاند: ''بەتوندی ئیدانە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی خەڵک دەکەین لە فەڕەنسا.
داوا لە حکوومەتی فەڕەنسا دەکەین مافەکانی مرۆڤ لەبەرچاو بگرێت و خۆی بەدوور بگرێت
لە بەکارهێنانی هێز بەرامبەر گەلەکەی کە بەردەوامە لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بۆ
داواکارییەکانی''.
ئەو خۆپیشاندانانەی
لە فەڕەنسا بەهۆی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ دەستی پێکردووە،
بەهۆی ئەوە رەشنووسی پرۆژە یاساکە بەبێ ئەوەی لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە تێپەڕێندرا،
لە ١٦ی ئاداردا پەرەی سەند.
لە زۆر شوێنی وڵاتەکە
پێکدادانی توند لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روودەدات و تەنیا دوێنێ لە سەرانسەری
وڵاتەکەدا ٤٥٧ کەس دەستگیرکران.