کامێرای خاڵ بۆ خاڵ كهوته كارو سزای قایش نهبهستن و مۆبایلیش دهنوسێت
08:12 - 24/03/2023
زهمهن – ههولێر
وهزارهتی ناوخۆ به ڤیدیۆیهك رێنمایی چۆنیهتی جێبهجێكردنی سیستمی كامێرای خاڵ بۆ خاڵی رونكردهوهو نهبهستنی قایشی سهلامهتی و بهكارهێنانی مۆبایلیش سزای لهسهره.
ئهمڕۆ هەینی، سۆشیالمیدیای فهرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆگرافیکێکی
لەبارەی کامێرای چاودێریی خاڵ بۆ خاڵەوە بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڤیدیۆکە، لە سیستمی
کامێرای چاودێریی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دوو کامێرا لەنێوان دوو خاڵ دانراون و دووریی
نێوانیان لە سێ بۆ چوار کیلۆمەتر دەبێت، کاتێک ئۆتۆمبێلێک دەگاتە کامێرای یەکەم وێنەی
دەگیرێت و سەرجەم زانیارییەکانی لە ژمارە و جۆر و کاتەکە دەنێرێت بۆ کامێرای
دواتر، کە بە تۆڕێکی ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە، کاتێک دەگەیتە کامێرای دووەم
دیسان کامێراکە وێنە دەگرێتەوە و بەپێی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە خۆی، ئەو کاتە هەژمار
دەکات کە بۆ گەیشتن بە خاڵی دووەم دیاریکراوە، لەسەر بنەمای کاتەکە دەزانێت بە چی
خێراییەک لێخوڕینت کردووە."
هەر بەپێی ڤیدیۆگرافیکەکە، ئەگەر ئەو کاتەی پێویستە بۆ گەیشتن لەنێوان دوو
خاڵەکە زیاتر بوو یان هەمان کاتی دیاریکراوبوو، ئەوا هیچ سزایەک نانووسرێت، واتە لێخوڕین
بە خێرایی دیاریکراو بووە، بەڵام ئەگەر کەمتر بوو لەکاتی دیاریکراو، ئەوە مانای ئەوەیە
زێدەڕۆیی کراوە و لەسەر بنەمای کەمیی کاتەکە خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەزانرێت و سزا لەسەر
ئەو بنەمایە دادەنرێت.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە
چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ کەمکردنەوەی قوربانییەکانی هاتووچۆ و کۆنترۆڵکردنی
تیژڕەوی، وەکو قۆناغی یەکەم، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point کە تێکڕای خێرایی لەنێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی 120 مەتری هەولێر
لەنێوان شەقامی کەرکووک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی
داهاتوو دەکەوێتە کار.
ئاماژەى بەوەشکردووە: "بۆ ئەوەی خۆتان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی
تیژڕەوی بپارێزن، نابێ لە شەقامی 120 مەتری لەمەولا تیژڕەوی بکەن و لە هەموو 120 مەتری
خێرایی رێگا پێدراوە بەم جۆرەیە:
یەکەم: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات،
هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت
یان نا.
دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر
بڕوات، هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە
دیار بێت یان نا.
هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە: "هەروەها شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە
کە تەنیا رێگا پێدراون لە هێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن. بە پێچەوانەوە رووبەڕووی
سزای دارایی دەبنەوە".
بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان
گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئێرلی فیوچهر کردووە بۆ دانانی نزیکەی 500 کامێرای تۆمارکردنی
تیژڕۆیی کە بەشێوەی پۆینت تو پۆینت کار دەکەن. سەرەتای پرۆسەی دانانی کامێراکان لە
سنووری پارێزگای سلێمانی بوو کە ئەوەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە هاونیشتمانییان و چەند
پەرلەمانتارێکی لێکەوتووەتەوە.
سیستمی خاڵ بۆ خاڵ، جگە لە تۆمارکردنی تیژڕۆیی، دوو تایبەتمەندیی دیکەی هەیە،
کە وا دەکات یاساکە تووندتربێت لەسەر شۆفێران.
خاڵ بۆ خاڵ، واتە لەنێوان دوو کامێرادا، ئەگەر خێراییەکەی بە 80 کیلۆمەتر دیاریکرابێت
و ماوەی گەیشتن بەو خێراییە 10 خولەک بێت، ئەگەر شۆفێر بە کەمتر لە 10 خولەک بگاتە
کامێرای دووەم، ژمارەکەی تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێت. هەروەها، ئەگەر بە خێرایی زیاتر
لە دیاریکراو، شۆفێر لە چەندین کامێرا بدات، یەک بەدوای یەک، هەموویان وەکو یەک
ژمارەکەی تۆمار دەکەن، واتە لە ماوەیەکی کەمدا دەکرێت لە چەند کامێرایەک بدات و چەندجارێک
سزا بدرێت.
هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەو کامێرایانە ئەوەیە، کە ئەگەر شۆفێر لە
کاتی سەرپێچیدا پشتوێنی سەلامەتی نەبەستێت، یان مۆبایل بەکاربهێنێت، وێنەی دەگرێت
و بە سەرپێچی بۆی تۆمار دەکات.