ئه‌م مانگه هه‌موو ماڵێك ته‌به‌قێك هێلكه‌و پێنج كیلۆ ئاردی سفرو چه‌ند ماده‌یه‌كی خۆراكی زیاده وه‌رده‌گرێت
07:43 - 20/03/2023
173 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
جیاواز له‌مانگه‌كانی
پێشوو له سه‌به‌ته خۆراكی ئه‌م مانگه‌دا چوار ماددەى خۆراکیى زیاتر دابەش دەکرێت،
وەک ئاردى سفر و ئاردى نیشاستە و هێلکە و شەعرییە..
نەوزاد شێخ کامیل،
بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، بە "زه‌مه‌ن"ی
ڕاگەیاند: دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز دەست دەکرێ بە دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکى
مانگى سێ".
وتیشی : به‌شه‌خۆراكی
مانگی سێ كه دابه‌شكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مانگی چواره‌وه بریتییە لە برنج و زەیت
و شەکر و دۆشاوى تەماتە و فاسولیا و لەتکەنۆک و نیسک".
وتیشی: ئه‌م
مانگه له‌گه‌ڵ دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکى مانگى سێ، چوار ماددەى خۆراکیى تر‌ى بۆ زیاد
کراوە بە بۆنەى مانگى ڕەمەزان کە بریتین لە پێنچ کیلۆ ئاردى سفر و یەک کیلۆ شەعرییە
و یەک کیلۆ ئاردى نیشاستە و یەک تەبەقە هێلکە".